هەواڵ

 

دوێنێ چوارشەممە. 16/8/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جان کریستۆف هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەیدا دوایین پێشهات و دۆخی گشتی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور کرایەوە.
لە تەوەرەی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرینگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25ـی شوباتی ساڵی داهاتوو و بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێویستی کۆتاییهێنان بە شاڵاوی گۆڕینی دیمۆگرافی لەو ناوچانە کرا.

هەروەك لەم هەواڵەدا دەردەكەوێت فەرەنسییەكان ئاگاداری بارودۆخی دیموگرافی كوردستانن و سەرنجیان لەسەر باروودۆخی كوردستانە و بەتایبەت بابەتی هەڵبژاردن و گۆڕانی دیمۆگرافی لە ناوچەكە، بۆیە بۆ ئێمەی نەتەوەیی باشترە كە زیاتر بابەتی گۆڕانی دیمۆگرافی بە سەفارەت و وڵاتانی بیانی بڵێن و ئەم بابەتە هەر لەناوخۆ نەمێنێتەوە و پەلبكێشێت بۆ ناو جیهانی نەتەوەیەكگرتووەكان و گەلانی هندۆ-ئەوروپی كە بە سەرنجەوە لە باروودۆخەكە دەڕوانن. 

سەركەوتن هەر بۆ نەتەوەیە