قۆناغەکانی ئابووری کوردستان لەدوای ساڵی 2003

 

کوردستان بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕبوو، ئەگەر سەرنج بدەین لە 2005 تا 2014 بەهۆی هاتنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە گەشەی ئابووری لە ئاستێکی بەرز و باشدابوو و لە سەرەتاکانی 2014 بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراق و بە هاوکاری دەستی ناوخۆیی کێشەی زۆری بۆ کوردستان درووستكرد، لەو سەروبەندەدا هێرشی داعش دەستی پێکرد عەرەبێكی زۆر ئاوارەی کوردستان بوون کوردستان کەوتە دۆخی بەرگری کە ئەوەش راستەو خۆ کاریگەری لە باری ئابووری کوردستان کرد و دوای تەواو بوونی ئەو جەنگە خوێناوییە و پاشەكشەی پێشمەرگە لە كەركووک و ناوچە كوردیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە  ئۆکتۆبەری 2017 کە نەوتی کەرکووک لەژێر دەستی کوردستان دەرهات ئابووری هەرێم توشی گورزێكی گەورە هات، دوای 2017 و ئارام بونەوەی ناوچەکە پەتای كۆڤید 19 لە جیهان بلاو بۆوە نرخی نەوتی بە شێوەیەکی زۆر دابەزاندن جوڵە بازرگانیەکانی سست کرد، هەرێمیش زیانی زۆر گەورەی بەركەوت. لە پاش كۆتاییهاتنی پەتای كۆڤید 19، عێراق کەوتەوە پلان دژی کوردستان، یەكێک لەو پلانانەی عێراق لەڕێگەی دادگای پاریس هەناردەکردنی نەوت وەستێنراو، ئەمەش كۆتا بزمار نەبوو لە ئابوری هەرێم، بەڵكو ڕاكێشانی بزنسمان و كەسانی دەوڵەمەندی كوردیش بۆ ناو عێراق هەوڵێكی دیكەیە بۆ كێشانەوەی سەرمایە لە هەرێم و ناردنی بۆ عێراق. ئامانج لەو كارەش بردنی وەبەرهێنەرەكان بوو بۆ عێراق  کە ئەوەش جۆرێکی ترە لە پوکانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان کە کاریگەریەکانی بە ناڕاستەوخۆ و لە دوای ماوەیەک دەردەکەوێت دەبێتە لاوازی و پوکانەوەی لەسەرخۆ دواتریش بێکاری گەنجانمان ناچار بە کۆچکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات.

من لێرەدا دەمەوێ ئەمە ڕوون بکەمەوە کە گومانی تێدا نییە ئەوانەی ڕوویان داوەو ڕوودەدەن بە پیلان و ستراتیژی کار لە دژی کورد دەکرێتت لە ڕێگەی ئابووریی و دەست بردن بۆ تێکدانی باری دەروونی و کۆمەلایەتی تاکی کورد ئەگەر بەوردی سەیر بکەی لە پارچەکانی تریش بە شێوی جیا جیا لەم جۆرە پلانانە دەبینرێت.

نوسینی: نامۆ کوردی

وتاری ژمارە (1)


(بۆ ناردنی هەر وتارێك و بەشداربوون لە وتاری هەفتانە، بەشداری لە كۆمەڵگەی هاوپا بكەن و ئادمینەكان ئاگادار بكەنەوە لەو وتارەی كە دەتەوێت لە هاوپا بڵاوبكرێتەوە.)